هاتوچۆی هەڵەبجە بۆ شۆفێران
بۆ کاری پێویست نەبێ مەچنە دەرەوەی شار تەمومژێکی زۆر هەیە
964+
ژێوار خدر
شۆفێرانی هەڵەبجە و دەوروبەری تا پێتان دەکرێت رێگەکانی دەرەوەی شار بەکارمەهێنن، تەمومژێکی زۆر هەیە و ئاستی بینین زۆر کەم بووەتەوە و پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی ” تەمێکی چڕ ” لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری ئاستی بینین کەم بووەتەوە و داوا لە شۆفێران دەکەین، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانیان، بەتایبەت لایتی ” تەم ” بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت).
دەشڵێت، بۆ کاری پێویست نەبێت سەردانی رێگەوبانەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە ئاستی بینین کەمبووەتەوە و مەترسی روودانی رووداوی هاتوچۆ زیاترە.