پەیوەندی بە 182 بکەن
400 پارچەی مین و تەقەمەنی لە گوندێکی سێمێل لەناوبران
964+
فەرهاد حەسەن
کاروباری مینی دهۆک لە رێگەی تینی تایبەتەوە 400 پارچەی مین و تەقەمەنی جۆراوجۆری لە گوندێکی سێمێل، سنووری پارێزگای دهۆ لەناو بردک کە بەشێک لە مینەکان دژەتانک بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی دهۆک بڵاویکردەوە، کە تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی کە بەEOD ناسراوە بە هاوکاری لەگەڵ بەشی دڵنیایی جۆری QA، لە گوندی کواشێ سەر بە قەزای سێمێل، هەستان بە لەناوبردنی زیاتر لە 400 پارچەی مین و تەقەمەنی جۆراوجۆری و لەناوبردنەکەشیان لەرێگەی تەقاندنەوە ئەنجام داوە.
ئاماژە بەوەکراوە، مین و تەقەمەنییەکان پێکهاتبوون کە گولـلەکانی تۆپ، هاون، نارنجۆک، ئاڕپیچی، مینی تانک و دژەکەسیی، لەناوبەدنەکەش بە هاوکاری ئاسایشی قەزاکە ئەنجامدراوە.
کاروباری مینی دهۆک ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە کاتی بینینی هەر مین و تەقەمەنی و پارچەی نامۆ، پەیوەندی بە هێڵی بێبەرامبەرئ 182 بکەن.