ئاسۆ بەکر قائیمقامى نوێى چەمچەماڵ
"من خزمەت دەکەم"
قائیقامى نوێى چەمچەماڵ بە وەکالەت؛ کەس چەپکە گوڵم بۆ نەهێنێت
964+
وریا فەتاح
دواى بەخشینى قائیمقامى پێشووى چەمچەماڵ لە پۆستەکەى، ئەمڕۆ پۆستەکە ئاڵوگۆڕکرا و قائیمقامى نوێ بە وەکالەت دەستبەکار بوو.
رەمەک رەمەزان لە پۆستەکەى بەخشرا، ئاسۆ بەکر، وەک قائیمقامى نوێ بە وەکالەت دەستبەکار بوو
لە مەراسیمى ئاڵوگۆڕى پۆستەکەدا، قائیمقامى نوێ رایگەیاند: هاتووم خزمەت بکەم، لەمڕۆوە دەستپێدەکەم و بەهیوام هەمووان پشتیوانم بن”.
وتیشى،”کەس نەیەت چەپکە گوڵى پیرۆزباییم بۆ بهێنێت، من خۆم سەردانتان دەکەم و دەستى دایکى شەهیدان ماچ دەکەم”.
ئەو ئاڵوگۆڕە دواى ئەوە هات، کە لە دواى بارانەکەى 7ـى مانگى 12ـى 2025، لافاوێکى گەورە لە سنوورى چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە روویدا و زیانێکى زۆرى بە هاوڵاتیان گەیاند، دواتر قائیمقامى چەمچەماڵ داواى بەخشینى کرد لە پۆستەکەیى و قائیمقامى نوێ بە وەکالەت ئەمڕۆ لە شوێنى دەستبەکار بوو.