دیمەنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وێنە: شارەوانی سلێمانی
بڕیاریان چییە؟
شارەوانی: بەشێک لە هێماکانی 100 مەتری سلێمانی شێوێندراون
964+
ئەحمەد مستەفا
شارەوانی سلێمانی دەڵێ، زیان گەیەندراوە بە هێما و رێنیشان دەرەکانی شاڕیی بابان، کە بە شەقامی 100 مەتری ناسراوە، وە دەڵێ، ئەنجامدەرانی رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە و بەرپرسیارێتی هەر ڕووداوێکی هاتوچۆیان لە ئەستۆیە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی شارەوانی کە 964 بینوویەتی، بەشێک لە هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆی سەرەتای 25 کیلۆمەتری شەقامی 100 مەتری شکێندراون و براونەتەوە، کە خۆی بە کەسان نابەرپرسیار ناوزەندی کردوون.
شارەوانی دەڵێ، ئەم پێداویستییانە بۆ پاراستنی سەلامەتیی شۆفێران و سەرنشینان دانراون و لەلایەن جێبەجێکاری پڕۆژەکەوە دامەزراون.
وە هۆشداری دەدات، ئەنجامدەرانی رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و بەرپرسیارێتی هەر رووداوێکی هاتوچۆ لەو ناوچانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەوانەی زیان بە هێماکان دەگەیەنن.
شەقامی 100 مەتری سلێمانی، درێژییەكەی 34 كیلۆمەترە، حەوت یەكتربڕ و پێنج ئەندەرپاس و یەك ئۆڤەرپاسی تێدایە.
شەقامەكە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە ناوچەی دەمركانی سەر رێگای عەربەت، پێكهاتووە لەچوار سایدی دووانی هاتن و دووانی رۆیشتن بەپانی 100 مەتر