"ئەمساڵ فەرقی هەیە"

ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی میلادی دەستیپێکردووە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێی میلادی لە زۆربەی شوێنەکانی کوردستان دەستیپێکردووە و دوکاندارێکی هەولێرێش دەڵێ، ئەمساڵ لەگەڵ هەموو ساڵەکانی دیکە فەرقی هەیە.

گەیلان ئیسماعیل دوکاندارە لەناو بازاڕی شیخەڵا، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، ئەمساڵ جیا لە گەڕەکی عەنکاوە کە مەسیحینشینن و گرنگییەکەی زۆر بە ساڵی نوێ دەدەن، شوێنەکانی دیکەش رازێندراونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا قوتابخانەکان و باخچەی ساوایان و ماڵەکانیش ئامادەکاری تەواویان کردووە.

“ئەمساڵ هەوڵێر زۆر جوان رازێندراوەتەوە و نارێم وەکی لۆس ئەنجلۆس بەس جیاوازە”، گەیلان ئیسماعیل وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ زیاتر دار و لایتینگ و ورچیش بۆ ماڵەکان خواستیان لەسەرە، بابە نوێڵەکانیش سەردانیان دەکەن و دیاری جۆراوجۆر بۆ منداڵانی بێ باوک دەبەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

"پیرۆزباییكردن بەبۆنەی ساڵی نوێ لە رووی شەرعەوە جائیزە"

شارەوانیی هەولێر فێستیڤاڵی ساڵی نوێ سازدەكات

شارەوانیی هەولێر فێستیڤاڵی ساڵی نوێ سازدەكات