هەواڵەکان

لە سۆران و سلێمانی بارانی باش دەبارێ و گۆڕشکاندنیش گەیشتە هەولێر

+964

ژووری هەواڵ

لەو تاوە بارانەی کە ئێستا کاریگەرییەکەی گەیشتووە بە ژمارەیەک لە ناوچەکان، پێشبینی دەکرێ لە سۆران و سلێمانی و دەوربەریان زۆرترین بڕی باران ببارێ.
شارەزایەکى کەشناسى دەیەوێ ئەم چەند رۆژە، خەڵک خۆیان لە دروستبوونى لافاو و بپارێزن، چونکە باران بارینی بەخوڕی تێدایە و ئاو لەپڕ کۆدەبێتەوە ، کە پێشبینی کراوە تاوە بارانەکە تا ئێوارەى رۆژى چوارشەممە ناوبەناو بەردەوام بێت.

بارانى بە خوڕ دەبارێت و هۆشدارى لە لافاو دەدرێت

بارانى بە خوڕ دەبارێت و هۆشدارى لە لافاو دەدرێت

گۆڕشکاندن گەیشتە هەولێر و ئەمڕۆ زانر لە گۆڕستانى شێخ ئەحمەد ، 15 گۆڕ شێوێندران و کێلەکانیان شکێندراوە، ئەو رووداوە دواى رووداوی شکاندنی گۆڕەکانی گوندی هەرمۆتەی مەسیحی نشین دێت لە کۆیە.

دوای کۆیە؛ شێواندنى گۆڕەکان هەولێریشى گرتەوە

دوای کۆیە؛ شێواندنى گۆڕەکان هەولێریشى گرتەوە

فلکەی “پەری دەریا” لە خوار تونێلی دەربەندیخان بووەتە مۆتەکە بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر، تەنیا لەمساڵدا 21 رووداوی وەرگەڕانی تێدا تۆمارکراوە.
جاسم مەحمود، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، لە کۆی 54 رووداوی هاتوچۆ کە لەمساڵدا لە سنوورەکە روویانداوە، 21 رووداویان تەنیا لەم فلکەیە بووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شۆفێران بە خێرایی لە تونێلەکە دێنە خوارەوە و کۆنترۆڵ لەدەست دەدەن.

لەگەڵ یەکەم دڵۆپە باران سایدی هاتنەخوارەوەی تونێلی دە...

لەگەڵ یەکەم دڵۆپە باران سایدی هاتنەخوارەوەی تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

جاسم کەلارى، یەکێک لە مامۆستا ئاینییە دیارەکانى سنوورى گەرمیان، لە پۆستێکدا کە لە ئەکاونتى خۆى لە فەیسبوک کردوویەتى، ژمارەیەک وێنەی مزگەوتەکانى کەلاری داناوە کە قیبلەکانیان ھەڵەیە و لارە، لەنێو ئەو مزگەوتانە مزگەوتی گەورەی کەلار ھەیە کە رۆژانە کاسبکاران و خەڵکێکی زۆر لەو مزگەوتە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن، ئەوقافی گەرمیانیش دەڵێت،”قیبلەی مزگەوتەکان کێشەی نییە و نوێژەکانیان قبوڵە”.

جاسم کەلارى: پێنج مزگەوتى کەلار قیبلەکانیان لارە

جاسم کەلارى: پێنج مزگەوتى کەلار قیبلەکانیان لارە