کۆمپانیای بێشکان: بەم شێوەیە ئیش لە رێگەکەدا ناکەین

964+

هونەر فارس – گەرمیان

تائێستا لە %58ی کارەکانی پڕۆژەی دووسایدکردنی کەلار – دەربەندیخان تەواو بووە، کەچی 20 جار راگیراوە بە وتەی بەرپرسی کۆمپانیاکە.

دوای دەستبەکاربوونەوەی کەمتر لە مانگێک لە پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەلار- دەربەندیخان، لە لایەن کۆمپانیای بێشکانەوە جارێکی دیکە هەڕەشەی وەستانی کارەکانی دەکرێت.

عوسمان حەمە سەعید، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان بۆ تۆڕی 964ی وت، کار واناکرێت، تائێستا %58ی کارەکانی رێگەکە تەواو بووە کەچی 20 جار کارکردن تێیدا راگیراوە.

جەختیشی لەوە کردوە، “بەم شێوەیە پارە بدەن رێگەکە 10 ساڵی تر تەواو نابێت، بۆیە ئەگەر سولفەکەمان بۆ سەرفنەکەن رۆژی 11ی ئەم مانگە کارکردن لە رێگەکە رادەگرین”.

رێگەی کەلار- دەربەندیخان درێژیەکەی 61 کیلۆمەترە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون دروستدەکرێت و لەلایەن کۆمپانیای بێشکانەوە، لە بەرواری 19.12.2017 دەست کراوە بە کارکردن تێیدا، بەڵام تائێستا بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی نەختینەییەوە کارەکانی رێگەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی