بۆ رۆژى دەنگدان
کێن ئەوانەى دەتوانن هاوەڵى دەنگدەرێکى نەخوێندەوار و خاوەن پێداویستى تایبەت بن؟
964+
وریا فەتاح
بەپێی رێکارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی بۆ رۆژى دەنگدان، دەنگدەرى خاوەن پێداویستى تایبەت یان دەنگدەرى نەخوێندەوار، تا دوو کەس دەتوانن هاوەڵى بکەن بۆسەر سندوقى دەنگدان.
ئەوکەسانەى رێگایان پێدراوە ئەمانەن:
بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان.
تا پلەی چوارەمی خزمایەتی و خێزانى دەنگدەرەکە.
روونکردنەوەی پلەکانی خزمایەتی:
خزمی پلە یەک: باوک، دایک، کوڕ، کچ.
خزمی پلە دوو: برا، خوشک، باپیر، داپیرە، کوڕەزا، کچەزا.
خزمی پلە سێ: مام، خاڵ، پوور، برازا، خوشکەزا.
خزمی پلە چوار: ئامۆزا، پورزا، خاڵۆزا.
هەروەها کۆمسیۆن دیاری کردووە کە هەر کەسێک تەنها دەتوانێت هاوڕێیەتی دوو دەنگدەری خاوەن پێداویستى تایبەت و نەخوێندەوار بکات.