لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەی هەیە
قەرەبووی ئەو هاوڵاتییە کوردانە نەکراوەتەوە دوای رێکەوتنی جەزائیر ئاوارە بوون
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئەوە رەتدەکاتەوە ئەو هاوڵاتییە کوردانەی لەپاش ساڵی 1991 گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە قەرەبوو کرابێتنەوە.
پێش گەڕانەوەیان کۆچی ئەو هاوڵاتییانە، کە مەزەندەوایە سەدان هەزار هاوڵاتی کورد بن، بەهۆی رێکەوتنی جەزائیر لە ساڵی 1975 بوو، کە حکومەتی ئەوکاتی عێراق “رژێمی بەعس” هێرش و رەشبگیری کرد بۆ سەر ناوچە کوردییەکان، بەهۆیەوە ئەو خێزانە سڤیلانە ئاوارەی وڵاتانی ئێران، تورکیا و سوریا بوون.
وەزارەتەکە وەک روونکردنەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 29.10.2025 قسەی لەسەر بابەتەکە کردووە، چونکە دەڵێ، ماوەیەکە دەنگۆی ناڕاست بڵاو دەکرێتەوە کە حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق قەرەبووی ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە.
ئەوەشی وتووە، ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکەنەوە کە نەکەونە بەر لێشاوی پرووپاگەندەی هەڵبژاردن، دڵنیایان دەکەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی هەڵدەستێ و تا بەدەستهێنانی مافەکانتان بە تایبەت مافی قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان بۆ نیشتیمان، ئاشکراشی کردووە، هەر زانیاری و هەنگاوێکی فەرمی هەبێت، لە سەرچاوەی فەرمییەوە پێتان رادەگەیەندرێت.
بۆ گهمارۆدانى شۆڕشی ئهیلوول و كۆتایی هێنان به خهباتی رزگاریخوازی كورد له كوردستان، رۆژی 6.3.1975 به ناوبژیوانی حكومهتی جهزائیر رێككهوتننامهیهك له نێوان حكومهتی عێراق و شای ئێران ئیمزا كرد، كهدواتر به رێككهوتننامهی جهزاییر ناسرا.
گهمارۆدانى شۆڕشی كوردستان و سستكردنی بزاڤه رزگاریخوازهكهی له خاڵه ههره سهرهكییهكانی بوو، به گوێرهی ئهو ڕێككهوتننامهیه، رژێمی بهعس دهستی له نیوهی شهتولعهرهب ههڵگرت بۆ ئێران، له بهرامبهردا تاران هاریكاری تهواوی رژێمی بهعس بكات له گهمارۆدانی جوڵانەوە ناوخۆییەکانی شۆڕشی كوردستان.
رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هاونیشتیمانیانی ئازیز ئاگادار دەکەینەوە کە ماوەیەکە دەنگۆی ناڕاست بڵاو دەکرێتەوە کە حکومەتی فیدراڵ/وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران قەرەبووی ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە بە هۆی سیاسەتەکانی رژێمی بەعس بە تایبەت لە دوای ڕێکەوتنامەی شوومی جەزائیر لە ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتانی ئێران و تورکیا و سوریا بوون و لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەمان لە ١٩٩١ گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.
لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیێنین، کە سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ وەزارەتی ناوخۆ هەوڵی زۆریداوە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بەو خانەوادە بەڕێزانە جێبەجێ بکات، تا نوسینی ئەم روونکردنەوەیە هیچ وەڵامێکی فەرمی لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی پێمان نەدراوە و کۆی ئەو هەواڵانەی لە ئێستادا بڵاو دەکرێنەوە دوورن لە ڕاستی.
بۆیە ئاگاداری هاونیشتمانیانی ئازیز دەکەینەوە کە نەکەونە بەر لێشاوی پرووپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ بەرژەوەندی چەند کەس و لایەنێک. دڵنیاتان دەکەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی هەڵدەستێ و تا بەدەستهێنانی مافەکانتان بە تایبەت مافی قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان بۆ نیشتیمان، بەردەوام دەبێت و هەر زانیاری و هەنگاوێکی فەرمی هەبێت، لە سەرچاوەی فەرمییەوە پێتان رادەگەیەندرێت.
هاوپێچ: وێنەیەک لەدوا نوسراو کەهاوشێوەی داواکاریەکانی تر بێ وەڵام ماوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
