لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان - گرافیک: 964
لە ماوەی هەڵبژاردن
کۆمسیۆن؛ سێ سیستم چاودێرن بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەتی هەڵبژاردن
964+
ئەحمەد مستەفا
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لەسەر سەربەخۆیی خۆی لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردندا کردەوە و دەڵێ، کە هیچ کاریگەرییەکی سیاسی لەسەر هەڵبژاردن نییە و پڕۆسەکە بە سێ سیستەمی چاودێریدا تێدەپەڕێت.
حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی فەڕمی حکومەتی عێراقی وتووە، کۆمسیۆن سەربەخۆیی یاسایی خۆی لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردندا دڵنیا دەکاتەوە، دوور لە هەر کاریگەرییەکی سیاسی لە رێگەی بنەما سەرەکییەکانەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردندا.
ئەو وتی، کۆمسیۆن سیستم و کۆمەڵێک ئاماژە دادەنێت کە بەهۆیەوە پڕۆسەی هەڵبژاردن چاودێری و دەستنیشانی هەموو ئەو هەڵانە دەکرێت کە لەوانەیە رووبدەن، ئەمەش لە رێگەی دانانی سیستمی چاودێرانی نێودەوڵەتی، سیستەمی چاودێرانی ناوخۆیی و سیستەمی بریکارانی پارتە سیاسییەکان و هەر کەسێکی تر کە پەیوەندی بە پرسی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە.
سێ سیستمی تایبەت بەم لایەنە هەیە، سیستەمی چاودێرانی نێودەوڵەتی، سیستەمی چاودێرانی ناوخۆیی کە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەر رێکخراوێکی دیکەی پەیوەندیدار بە کاروباری هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت، و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە پەیوەندییان بە کاروباری هەڵبژاردنەوە هەیە وەک رێکخراوی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەرپرسەکەی کۆمسیۆن لە بارەی سیستەمی بریکارانی پارتە سیاسییەکان وتی، سیستمێکی تایبەتە کە کۆمسیۆن لە کاتی دەستپێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردندا لە رۆژی دەنگدان دادەنێت، و بۆ هەر پارتێک یان هاوپەیمانییەکی سیاسی یان بەربژێرێکی تاکەکەسی یان کۆمەڵێک بریکار دادەنێت بۆ چاودێریکردنی دەرفەتەکانی ئەو کەسانەی نوێنەرایەتییان دەکەن لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا.