پەیوەستە بە "حەج"ـەوە
دادگای فیدراڵی ماددەیەکی یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسیی به نادەستووری دانا
964+
فهرهاد حهسهن
دادگای فیدرالی بڕیاری نادەستووریبوونی ماددەیەکی یاسای دەزگای زیندانیانی سياسيى دا کە پەیوەستە بە حەجەوە، كه یەکێکه لە بڕگەکانی یاسای هەموارکردنی سێیەمی یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسی ژمارە (4)ی ساڵی 2006 (هەموارکراو).
دادگاكه، لە راگهیهندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردووهتهوه، تێیدا هاتووه “دادگای باڵای فیدرالی دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حسێن و بە ئامادەبوونی سەرجەم دادوەرە ئەندامەکان بەست و لەو داوایەی رووانییەوە کە تایبهت بوو به تانەدان لە نادەستووریبوونی ماددەی سێیەمی یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2025 (یاسای هەموارکردنی دووەمی یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسی ژمارە 4ی ساڵی 2006)، بەو پێیەی پەیوەندی بە زیادکردنی بڕگەی (سێزدەهەم) بۆ ماددەی (19)ی یاساکە هەبوو.
دەقی یاساكه بهمشێوهیه نووسرابوو (دەستەی حەج و عومرە پابەند دەبێت بە تەرخانکردنی لانیکەم (2%)ـی سەرجەم کورسییەکانی ساڵانەى حەجی تەرخانکراو بۆ عێراق بۆ ئەوانەی بە بڕگەکانی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە یان بۆ کەسوکاریان لە کاتی مردنیاندا).
دادگاى فیدڕاڵ، بڕیاری نادەستووریبوونی دا چونکە دهڵًێت، پێچەوانەی بڕگەکانی دەستووری کۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 بوو لە ماددەکانی (14) و (16)یدا كه ئاما1ه به (بنەمای یەکسانی و بنەمای یەکسانی دەرفەتەکان) كراوه.