لەشساغی

دکتۆر بنار دزەیی: منداڵی بلوری تەکنیکێکە بۆ یارمەتی ئەو خێزانانەی منداڵیان نابێت

+964

ژووری هەواڵ

دکتۆر بنار دزەیی دەڵێت منداڵی بلوری تەکنیکێکە هێلکە و سپێرم لە دەرەوەی جەستە پێکەوە دەگەیەنرێن و دواتر کۆرپەلەی دروستبوو دەگوازرێتەوە بۆ منداڵدان، ئەم چارەسەرە بە گشتی بۆ ئەو حاڵەتانە بەکاردێت کە هۆکارێکی دیاریکراوی نەزۆکی بوونی هەیە، وەک گیرانی بۆرییەکانی منداڵدان یان کاتێک چارەسەرەکانی تر سەرکەوتوو نەبوون، رێژەی سەرکەوتنی بە تەمەنی ئافرەت و کوالێتیی هێلکە و سپێرمەوە بەندە

لە پۆدکاستی لەشساغی دکتۆر بنار دزەیی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایکبوون و نەزۆکی تیشک خرایە سەر دوو رێگەی گرنگ بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان لە بەدیهێنانی خەونی منداڵبوون، منداڵی بلووری و پلازمای هێلکەدان.

وردەكاری لە ڤیدیۆكەدا ببینە…

"هیچ دەرمانێک نییە چارەسەری ئۆتیزم بکات"