بڕیاری کۆمسیۆنە

دوو تا 10 ملیۆن دینار سزای سەرپێچییە لە ماوەی هەڵبژاردن

964+

ئەحمەد مستەفا

وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێ، بڕیاردراوە بە سەپاندنی سزای غەرامەكردن لە نێوان دوو تا 10 ملیۆن دینار بۆ سەرپێچی هەڵبژاردنەكان و تیمی ئەلیکترۆنیش پێکهێنراوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، كۆمسیۆن لیژنەی تایبەتمەندی پێكهێناوە بۆ چاودێریكردن و راپۆرتكردنی سەرپێچییەكانی پەیوەست بە سیستمی سكاڵا و تانەدان، هەروەها سیستەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان.

کارەکە بۆ ئەوەیە، هەر كاندیدێك یان لایەنێكی سیاسی پێش وادەی دیاریكراو هەڵمەتەكانی دەستپێبكات، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

ئەو لیژنانە هاوشانی، تیمە مەیدانی و ئەلیكترۆنییەكان كاردەكەن، چاودێری چالاكییەكانی راگەیاندن و ریكلام دەكەن و پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ تیمەكانی كۆمسیۆن كە لە بەغدا و پارێزگاكان جێگیركراون دەبەستن، بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی تەواو بە رێنماییەكانی هەڵبژاردن.

كۆمسیۆن پێشتر غەرامەی بەسەر ژمارەیەك سەرپێچیكاردا سەپاندووە، سزاكانیش بریتی بوون لە غەرامەكردنی 10 ملیۆن دینار بۆ ئەو كەسانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا پۆستەكانیان قۆستووەتەوە، غەرامەكردنی پێنج ملیۆن دینار بۆ ئەو كەسانەی كە دەركەوتووە راستەوخۆ تێوەگلاون لە بازرگانیكردن و پارەدان بە دەنگدەران.

وتەبێژەکەی کۆمسیۆن داوای لە هەمو كاندیدەكان و هێزە سیاسییەكان كرد، پابەندبن بە یاسا و رێسا كارپێكراوەكان و پەنا بۆ میكانیزمی فەرمی بۆ تۆماركردنی سكاڵا و تانەدان. ببەن، وە وتی، هەر هەوڵێك بۆ دەربازبوون لە یاساكان سزای توندی بەسەردا دەسەپێنرێت.

کۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتا ژمارەی دەن...

کۆمسیۆن سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتا ژمارەی دەنگدەر و وێستگە و بنکەکانی دەنگدانی دیاریکرد

کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن 1079 تیمی چاودێریکردنی سەرپێچییه‌...

کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن 1079 تیمی چاودێریکردنی سەرپێچییه‌كانى دامەزراندووە