دەمێکە 964 پەیڕەوى دەکات

فەرمانگەى میدیا و زانیارى: لەمەودوا رووماڵی تاوان قەدەغە دەکرێت

964+

وریا فەتاح

فەرمانگەى میدیا و زانیارى رایگەیاند، بۆ پاراستنی رێرەوی لیکۆڵینەوە یاساییەکان رووماڵی تاوان قەدەغە دەکات.

فەرمانگەکە بڵاوى کردووەتەوە، بەپێی گشتاندنێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، كە ئاراستەی گشت وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت كراوە، لەمەودوا رێگە بە هیچ كەناڵ و پەڕەی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ڤیدیۆی رووداوی تاوان و تۆمەتباران و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاو بكەنەوە و رووماڵی بکەن.

وەک باسکراوە، ئەم گشتاندنە لەسەر بنەمای داواكارییەكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە، كە تێیدا داوای كردووە، بۆ پاراستنی رێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵك و نەقۆستنەوەی رووداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، رێگە نەدرێت رووماڵی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت.

جەختیشکراوەتەوە، ئەمە لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە و رێزگرتن لە رێرەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ.

ئەوە لە کاتێکدایە، 22.3.2025، 964 لە دەستپێشخەرییەکدا، رووماڵى رووداوەکانى کوشتى کۆمەڵایەتى راگرت، هیچ کاتێکیش رووماڵى رووداوى خۆکوشتنى نەکردووە.

رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین

رووماڵی هەواڵەکانی کوشتن رادەگرین