بۆی نەچووەسەر و دەستگیر کرا

بەرپرسێکی پەروەردەی سەڵاحەدین ژمارەیەک کتێبی قوتابیانی دزی

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هەر کتێبی قوتابخانەکان مابوو بدزرێن و بکرێن بەپارە، ئەوەشیان کرد، لە پارێزگای سەڵاحەدین بەرپرسی مەخزەنێکی دابەشکردن کتێب سەربە پەروەردەی گشتی، ژمارەیەکی زۆر کتێبی دزی، بەڵام بۆی نەچووەسەر و دەستگیر کرا.

ئەحمەد عەبدۆڵا، بەرپرسی بەشی یاسایی پەروەردەی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، “بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی، ماوەی مانگێکە بەوردی چاودێری بەرپرسی مەخزەنی دابەشکردنی کتێبی پەروەردەی گشتی پارێزگای سەڵاحەدین دەکەین و ماوەیەکە بۆمان دەرکەوتووە، کە کتێبێکی زۆر دیار نامێنێت و دەرئەنجام لە پلانێکدا، بەرپرسی ئەو بەشە لەکاتی فرۆشتن و وەرگرتنی پارەی کتێبەکان دەستگیر کرا”.

وتیشی، تۆمەتبارەکە خەڵکی قەزای شەرگاتە لە پارێزگای سەڵاحەدین، هەستاوە بە فرۆشتنی کتێبی سەرجەم  وانەکان و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر 22 کارتۆن کتێبدا گیراوە، کە بڕەکەی زیاترە لە سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار، ئەوش بووەتە زیان گەیاندن بە داهاتی دەوڵەت و پرۆسەی خوێندن لە پارێزگاکەدا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

مامۆستایەكی زانكۆی سەڵاحەدین بەشداری لە پرۆگرامی سەرك...

مامۆستایەكی زانكۆی سەڵاحەدین بەشداری لە پرۆگرامی سەركردایەتی كرد