وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەکە بووە وێنە: هاتوچۆی گەرمیان
لە کەلار
جێیهێشتبوو؛ ئەو شۆفێرە دەستگیرکرا کە لە منداڵانێکى شەش ساڵانیدا
964+
ژێوار خدر
کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی شەش ساڵانی دا و بریندارى کرد، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە رایکرد و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەکاتژمێر 11:30 خولەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون لە ناوشاری کەلار و لە گەڕەکی راپەڕین منداڵێکی شێلا، منداڵەکە لەدایک بووی ساڵی 2019ەو بەهۆی رووداوەکەوە برینداربووە.
دەشڵێت، شۆفێرەکە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە شوێنی رووداوەکە هەڵهاتووە، پاشان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراو، دوای گەیاندنی بریندارەکە بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.
روونیشیکردووەتەوە، تیمی هاتووچۆ دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی روودانی رووداوەکە.