"ئەو خانووانەی پێویستیان بە رووخاندنە بە تەواوی دەیڕوخێنن"

تیمەکان قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە خانووەکانی دەوری لالەزار نۆژەندەکەنەوە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

دوای سێ رۆژ تیمی لیژنەکانی پارێزگای سلێمانی دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی خانووە زیانپێگەیشتووەکانی دەوری لالەزار کرد.

پەیامنێری 964 لە کۆڵانەکانی چوارەوری لالەزارە و دەڵێت، زیاتر لە 100 خانوو زیانیان بەرکەوتووە، بەپێی زانیارییەکانی ئەندامێکی لیژنەکەش رۆژ بە رۆژ ئەم ژمارەیە زیاد دەکات، ئەو خانووانەی خۆر خراپ زیان بەر بیناکەی کەوتووە و مەترسی لەسەرە بەتەواوی دەڕوخێنرێن، جگە لەوەی 150 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.

شەوى 21 لەسەر 22ـى ئابى 2025، هێزێکى زۆرى ئەمنى هێرشى کردە سەر هۆتێل لالەزار کە لاهور جەنگى و هێزێکى لەوێدابوون و دواى رووبەڕووبوونەوەیەکى چەکدارى، سەرەنجام بە دەستگیرکردنى لاهور جەنگى کۆتایى هات و بەهۆى شەڕەکەشەوە هۆتێل لالەزار و ماڵ و پڕۆژەکانى دەورووبەرى، زیانى زۆریان پێگەیشت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

دەوربەری لالەزار داخراوە و شەش رۆژیشە چادر هەڵدراوە

دەوربەری لالەزار داخراوە و شەش رۆژیشە چادر هەڵدراوە