بەحرکە
رووخانى دیوارى باخێک؛ کەسى دووەمیش گیانى لەدەستدا
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
کەسى دووەمى رووداوى رووخانى دیوارى باخێک لە سنوورى گوندى قادراواى قەزاى بەحرکە، گیانى لەدەستدا.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە باخێکى گوندى قادراواى سنوورى بەحرکە، دیوارێک دەڕووخێت و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا و کەسێکى تر بریندار بووە.
کوڕى ئەو کەسەى کە لە رووداوەکەدا بریندار بووە، چیرۆکى رووداوەکەى بۆ 964 گێرایەوە و وتى،”بە شۆفڵ ئیشیان لە نزیک دیوارەکە کردووە، بەڵام دواتر دیوارەکە رووخاوە و باوکم و خاوەنى باخەکە کەوتوونەتە ژێرەوە”.
وەک باسى دەکات، خاوەنى باخەکە بەتەواوى کەوتووەتە ژێر دیوارەکە و گیانى لەدەستداوە، بەڵام باوکى کە بریندار بووە قاچ و حەوزى شکاوە”.
لەگەڵ ئەم قسانەدا هەواڵیان پێگەیشت باوکى گیانى لەدەستداوە، بەمەش لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح