پیاوە قانع و لە خواترسەکە گەیشتە عەمرە
بەهۆی چاوپێکەوتنێکی 964 عەمرەیەک بۆ مام حسێن کرایە دیاری
964+
ژووری هەواڵ
چیرۆکی مام حسێنی تەمەن 72 ساڵ یەکێک بوو لە چیرۆکە ئیلهامبەخشەکانی، پیاوێکی تەمەن 72 ساڵ بە حەماڵی بژێوی خۆی و ماڵ و منداڵەکەی بەخێو دەکرد، بەڵام تابڵێی شوکور و قانع و لەخواترس بوو.
مام حسێن پیاوێکی ئارام و دنیادیدە بوو، لەگەڵ ئەوەی تاڵی رۆژگاری زۆر چەشتبوو، بەڵام بەردەوام شوکرانەبژێری خوای دەکردو قسەکانی پڕبوون لە گەوهەر.
هەر ئەوەندەی چاوپێکەوتنەکە لە 964 بڵاوبووەوە، دەیان کەس داوای ناونیشان و ژمارە تەلەفۆنی مام حسێنیان لە 964 کرد، زۆرێک لەوانە چوونە ماڵەکەی و چییان پێ کرا بۆیان کرد.
پیاوێک کە ئەوکات دەستی نەگەیشت بە مام حسێن لەبەر ئەوەی لە ئەوروپا دەژیا، تازە گەڕاوەتەوە کوردستان، مام حسێن و هاوسەرەکەی مام حسێنی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ عەمرە.
مام حسێن ئێستا لە عەمرەیەو لای کەعبەی پیرۆزەوە دوعا بۆ موسوڵمانان دەکات، لەوێش دیلان محەمەدجەزا پەیامنێری 964ی لەبیر نەکردو دوعای خێری بۆ دەکات کە بووەتە سەبەبکاری گەیشتنی بە عەمرە.
خێرەومەندەکە وێنە و ڤیدۆکانی نارد بۆ 964 بەڵام داوایکرد ناوو وێنەی خۆی بڵاونەکەینەوە.