به‌پێی لیسته‌كه‌ى كۆمیسیۆن كوردێكیان له‌گه‌ڵدایه
65 كاندیدى دیكه له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دوورخرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق لیستێكی دیكه‌ى 65 كه‌سی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دوورخراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، كۆمیسيۆن له‌رێگه‌ى نووسراوێكى سێ لاپه‌ڕه‌ییه‌وه 65 كاندیده‌كه‌ى له‌و هه‌ڵبژاردنه دوورخستنه‌وه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كاندیدانه سه‌رپێچی ماده‌ى (7/ سێیه‌م) له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان به ژماره 12ـى ساڵى 2018 دا كردووه.
یه‌كێك له‌و كاندیدانه كامیل ساڵه‌یی كاندیدێکی پارێزگای كه‌ركوكە، كه پێشتر ژماره شه‌شى كاندیدى پێ‌درابوو.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوای گفتوگۆكردنی لیژنه‌ی وردبینی تایبه‌ت به كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م كاندیدانهیان له‌پرۆسه‌ی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا داوه.
دوێنێ یەکشەممە 10.8.2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 68 بەربژێریان دوورخستەوە، پێشتریش 46 کەسی دیکەیان لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوورخرابوونەوە، كه كۆى ژماره‌ى ئه‌و كاندیدانه‌ى تاوه‌كو ئێستا دورو خراونه‌ته‌وه بریتییه له 179 كاندید.