هەیە پێشینەی تاوانی هەیە

کۆمیسیۆن 68 کەسی دیکەی لە بەربژێری دوورخستەوە

964+

ژووری هەواڵ

بە هۆکار و پاساوی یاسایی جۆراوجۆر، 68 کەسی دیکەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران دوورخرانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.8.2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 68 بەربژێری دوورخستەوە، کە پەرلەمانتارێک و پارێزگاری پێشووی نەینەوایان تێدایە.

ئەحمەد جبوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نەجم جبوری، پارێزگاری پێشووی نەینەوا لە ناو دوورخراوەکاندان، کۆمیسیۆن دەڵێت، پێشینەی تاوانکارییان هەبووە.

دوورخستنەوەی بەربژێرەکانی دیکەش، بەگوێرەى ئاژانسی هەواڵی عێراق، بەهۆکار و پاساوی یاسایی جۆراوجۆرەوە بووە.

بەم 68 کەسەوە. ژمارەی بەربژێرە دوورخراوەکان گەیشتووەتە 114، چونکە پێشتریش 46 کەسی دیکە لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان دوورخرابوونەوە.

هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند عەبدولرەزاق بۆتانی کۆچی دوایی کرد