جێبەجێکردنی ماده‌ى 140 له پارێزگاى نه‌ینه‌وا
175 خێزانى راگوێزراوى كورد چه‌كى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ده‌ست به دابه‌شكردنى چه‌كى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و خێزانه راگوێزراوانه كرا، كه له چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140 سوودمه‌ند ده‌بن، له‌یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تیشدا 175 خێزان چه‌كه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
سیروان رۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا، بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 27.7.2025 سەرپەرشتیی پرۆسەی دابەشکردنی چەکی قەرەبووی دارایی کردووه بەسەر 175 خێزانی کوردی راگوێزراودا کە ماددەی 140ـی دەستووری عێراقی دەیانگرێتەوە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه بڕی قەرەبووەکە 10 ملیۆن دیناره بۆ هەر خێزانێک، ئەمەش دوای تەواوکردنی گشت رێکارەکانی مامەڵەکانیان لەلایەن نووسینگەی ماددەی 140 لە نەینەوا.
رۆژبەیانی، لە کاتی سەرپەرشتیکردنی دابەشکردنەکەدا جەختی لەوەکردەوە، نووسینگەکە بەردەوام کار دەکات و بە هەماهەنگی تەواو بۆ قەرەبووکردنەوەی هەموو راگوێزراوەکان بەپێی ماددەی 140، لە رێگه‌ی دابەشکردنی بڕە پارەکانەوە بە شێوەی کاروانی یەک لەدوای یەک، کە ئەمەى ئه‌مڕۆ کاروانی یەکەم بووە.
ده‌شڵێت، “هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی مافی هەموو راگوێزراوەکان و پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست بۆیان، تا بەم زووانە کاروانەکانی دیکەش تەواو بکرێن و قەرەبووکردنەوەکە هەموو ئەو خێزانانە بگرێتەوە، کە شایستەی مادەی 140ن”.