پاش 19 رۆژ
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی شەشی ئامادەیی لە عێراق راگەیاندرا
پەری ساڵح
وەزیری پەروەردەی عێراق، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی شەشی ئامادەیی بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی سەرکەوتووانە بە هەوڵی ستافێکی تەنکیکی و پەروەردەیی راگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21.7.2025 دوای 19 رۆژ لە کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی شەشی ئامادەیی لە پارێزگاکانی عێراق، ئیبراهیم نامیس جبوری وەزیری پەروەردەی عێراق، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ئاشکرا کرد و وتی، پڕۆسەکە بە وردبینی و شەفافیەتێکی بەرز بەڕێوەچووە، بە سوپاسەوە بۆ هەوڵە ناوازەکانی مامۆستا و لیژنەکان لە ناوەندەکانی تاقیکردنەوە، 171 خوێندکار لە بەشی زانستی نمرەی 100% یان بەدەستهێناوە.
وەزیر پیرۆزبایی لە قوتابیان کرد و هیوای داهاتوویەکی گەشی بۆ خواستن، هاوکات ستایشی وەزارەت و سەرجەم دەزگا و لایەنەکانی کرد کە بەشداربوون لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسە نیشتمانییە گەورەیە.
بەپێی بەدواداچوونی 964 وەزارەتی پەروەردەی هەرێم تەنیا بە ماوەی 48 کاتژمێر ئەنجامی پۆلی 12ی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ هەمان کار 19 رۆژی پێچوو.