حەشدى شەعبى بەشدارە

بە فەرمانى سودانى: بەدواى  ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە کێڵگە نەوتییەکانى هەرێم بۆردومان دەکەن

964+

وریا فەتاح

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانی لە بیابانەکانى رۆژئاوای نەینەوا و سەڵاحەدین دەستپێکرد بۆ راوەدوونانی ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکان و بنکە سەربازییەکان لە هەرێمى کوردستان.

ئۆپەراسیۆنەکە بە فەرمانى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیران و فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان بەڕێوە دەچێت و لەلایەن سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر و فەرماندە مەیدانییەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و فەرماندەییەکانى حەشدى شەعبیش بەشدارن.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی، ئۆپەراسیۆنەکە پشکنینی ژمارەیەکی زۆر کۆگا، دۆڵ و ئەشکەوت لەخۆدەگرێت کە ئامانج لێی “بەدواداچوون و پووچەڵکردنەوەی هەوڵ و نیازی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان و ئامانجە گرنگەکانی وڵاتەوە هەیە.”

ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک هێرشی ئەم دواییە دێت کە کرانە سەر دامەزراوە و کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان و هەروەها هەوڵی هێرشکردنە سەر بنکە و سەربازگەکان.

بەشدارى حەشدى شەعبى لەو ئۆپەراسیۆنە لە کاتێکدایە کە وەزارەتى ناوخۆى هەرێم، گروپەکانى سەربە حەشدى تۆمەتبار کردبوو لە ئەنجامدانى هێرشە درۆنییەکان، ئەوە جگە لەوەى کونسوڵخانەى ئەمریکاش داواى کردبوو عێراق رێگە لە گروپە چەکدارەکان بگرێت بۆ هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانى هەرێم.

لە 17 رۆژدا 18 درۆن نراون بە کوردستانەوە و فەرمانی گرتنیش...

لە 17 رۆژدا 18 درۆن نراون بە کوردستانەوە و فەرمانی گرتنیش بۆ دوو مامۆستای کەرکوک دەرکرا

لە 17 رۆژدا 18 درۆن نراون بە کوردستانەوە و فەرمانی گرتنیش...

لە 17 رۆژدا 18 درۆن نراون بە کوردستانەوە و فەرمانی گرتنیش بۆ دوو مامۆستای کەرکوک دەرکرا