گرفتیان نهبوونى ئاو و کارەبایه
لە بالیسان خۆپیشاندهران رێگاى نێوان ههردوو ئیدارهى سۆران و راپهڕینیان داخست
964+
ئاکام غەفور – سۆران
دانیشتوانی ناحیەی بالیسان و گوندەکانی دەوروبەری رێگای سەرەکی ههردوو ئیدارهى سۆران و راپهڕینیان داخست و داوای چاککردنی کارەبا دەکەن و دەشڵێن بەهۆی نەبوونی کارەباوه ئاویشیان نیە.
رێبین بالیسانی، دانیشتویهکی بالیسانە بۆ 964 وتی، بەم چلەی هاوینە ئاو و کارەبامان نیە، رۆژ هەبووە لە 24 کاتژمێر تەنها دوو کاتژمێر کارەبا هەبووە.
گەنجێکی تر بۆ مایکی 964 دوا و دەڵێت “هەفتەیەکە سەرم نەشوشتوە، کارەبا زۆر خراپە، هەتا بەڵێنی چاککردنی کارەبامان پێنەدەن رێگاکە ناکەینەوە و لێرە دەخەوین”.
ماوەیەکە لە تەواوی سنوری پارێزگای هەولێر، کارەبای نیشتمانی کەم بووەتەوە، هەر ئەمڕۆش ئەوە دووەمجارە ئەم رێگایە دادەخرێت بەهۆی خراپی کارەبا.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن