"سیستمی بەرگری دادەمەزرێنین"

سودانی: كاری هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئەیلولی 2026 كۆتایی دێ

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كاری هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئەیلولی 2026 لە عێراق كۆتایی دێ، دووپاتیشی كردەوە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا دەكرێت.

محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی BBC بەریتانی رایگەیاند، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولی 2026 كۆتایی دێت و لەگەڵ وڵاتانی ناو هاوپەیمانیەتییەكە گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان بچێتە قۆناغی پەیوەندی دووانە.

سودانی ئاشكراشی كرد، گرێبەستمان هەیە بۆ بنیادنانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی تەواو، گرێبەستی دیكەش ئەنجام دەدەن بۆ زامنكردنی ئاسایشی ئاسمانی عێراق.

“عێراق پشتی بە دیپلۆماسیەتێكی هێمن و هاوسەنگ بەستووە، مەترسییەكانی ناوچەكەشی بە هاوبەش و دۆستەكانی گەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا سازش لەسەر سەروەری وڵاتەكەمان ناكەین”، سودانی وای وت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق هەروەها دەڵێت، عێراق پەیوەندیی باشی لەگەڵ ئەمریكا و ئێران هەیە.

وتیشی، “دوو گەڕی گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریكا لە بەغدا ئەنجامداوە و خەریكی رێكخستنی گەڕی سێیەمین، بۆ ئەوەی شێوەی پەیوەندییە ئەمنییەكانی نێوانمان دابڕێژینەوە بەپێی دەستوور و یاسا.

“هەڵبژاردن دووپاتی رێگەی دیموكراسی دەكاتەوە، پەیامێكی گرنگە بۆ ناوەوە و دەرەوەی عێراق، بۆیە سوورین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت”، ئەمەش قسەی سودانییە بۆ BBC.

راوێژکارێکی دەستووری: سودانی لەبری دادگا دەتوانێ موچە ...

راوێژکارێکی دەستووری: سودانی لەبری دادگا دەتوانێ موچە بنێرێ