یەک کاتژمێر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا
رێگاى هەولێر بۆ کەرکوک کرایەوە
964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک
دواى ئەوەى بۆماوەى زیاتر لە یەک کاتژمێر رێگاى هەولێر بۆ کەرکوک لە پردێ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا، کەمێک لەمەوبەر رێگاکە کرایەوە.
رێگاکە بەهۆى خۆپیشاندانى بەرەى تورکمانى داخرابوو، ئەوەش دواى ئەوەى ئەمڕۆ یەکشەممە 30.6.2025، لە پردێ گردبوونەوە و رێگاى نێوان کەرکوک بۆ هەولێریان داخست.
کاروان ساڵحى پەیامنێرى 964 کە چووەتە پردێ، باسى لەوەکرد کە رێگاکە کراوەتەوە و خۆپیشاندانەکە بڵاوەى لێکراوە، بەڵام دیمەنى پاشماوەى سووتاندنى تایە لەسەر شەقامەکە تائێستاش ماوەتەوە.
ئەوانەى ئەمڕۆ لە پردێ گردببوونەوە، لایەنگرانى بەرەى تورکمانى بوون کە داوایان دەکرد لەیەکێک لە پۆستەکانى (بەڕێوەبەرى ناحیە، بەڕێوەبەرى شارەوانى و پۆلیس)، یەکێکیان بدرێت بە پێکهاتەى تورکمانى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح