لە ئاسمانی عێراق

قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سبەی ئێوارە درێژکرایەوە


ئەحمەد مستەفا

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تاوەکو رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە درێژکردەوە

راگرتنی گەشتەکان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە ناگرێتەوە.

لەبارەی فڕۆکەخانەی بەسڕە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئەمڕۆ شەممە 14.6.2025 بڵاویکردەوە، تەنیا هاتن و رۆیشتنی فڕۆکە لە باشووری وڵات و لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە ئاسایی دەبێتەوە، ئەویش تەنیا لە کاتی رۆژدا.

دەشڵێت، دوای هەڵسەنگاندن بۆ باروودۆخەکە و سەلامەتی گیانی گەشتیار و فڕۆکەخانە گەیشتوون بەوەی لە بەسرەوە گەشتەکان ئاسایی بکەنەوە.