تەمەنی شەش ساڵە
بۆ گەشت چوون و منداڵێکیان لە چۆمان خنکا
+964
ئاکام غەفور-سۆران
منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لە قوبەی گەڵاڵە نزیکی قەزای چۆمان کەوتە ئاو و خنکا.
کاروان میرادەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، بە 964ـی وت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە 14.6.2025 منداڵێکی شەش ساڵان کەوتە رووباری گەورەی چۆمان، خنکاوە، کە خێزانەکەی خەڵکی هەولێرن و بە مەبەستی گەشت روویان لەو ناوچەیە کردووە.
وتیشی، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، ئێستا لە نەخۆشخانەی چۆمانە و بۆ پزیشکی دادی سۆران بەڕێدەکرێت بە مەبەستی توێکاری و دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
ئەمساڵ ئەمە دووەم حاڵەتی خنکانە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە لە 5.4.2025 ئاڤێستا یوسف لە سنووری مێرگەسۆر خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا