شۆفێری ماتۆڕسکیل بووە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و براکەشی بریندارە
964+
محەمەد عەلی – راپەڕین
رووداوێکی هاتوچۆ لە شەقامی 60 مەتری چوارقوڕنە رویدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی مستەربۆشی و ماتۆڕسکیلێکدا بەهۆیەوە شوفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستداوە.
عەلی ئیسماعیل، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، کاتژمێر 07:00 ـی ئێوارە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبێلی تایەت جۆری مستەربۆشی و ماتۆڕسکلێکی بێ سەرەتا روویداو لەئەنجامدا شوفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین وتیشی، ماتۆڕەکە دوو سەرنشینی لەسەر بووە، هەردوکیان برابوون، شوفێرەکە گیانی لەدەستداوە و براکەشی بریندارە، دانیشتووی حاجیاوان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا