وەزارەتی دارایی
بۆ مانگی نیسان
كوردستان داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نارد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەكە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025 بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2025، کە بڕەکەی پەنجا ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار دینارە، بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ناردنی ئەو پارەیە لە كاتێكدایە، چاوەڕوان دەكرێت لەو رۆژانە لیستی موچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغدا بكرێت، بۆ ئەوەی پێش هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە رەوانە بكرێت.