هەواڵەکان
موچە دەنگى نییە و خۆڵبارینیش نزیکەی 500 کەسی خستە نەخۆشخانە
+964
ژووری هەواڵ
وا شەش رۆژ لە مانگى پێنج تێپەڕى و هێشتا موچەى مانگى 4ـى فەرمانبەرانى هەرێم دەنگى نییە، هاوکارى هاوپەیمانانیش گەیشت و پێنجشەممە دابەش دەکرێت.
هاوکارى هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار دابەشدەکرێت
وردە وردە ئەو خۆڵبارینەى دووسێ رۆژە ناوچەکانى هەرێمى گرتبووەوە نامێنێت، بەڵام نزیکەى 500 کەس بەهۆى تەنگەنەفەسى و کێشەى هەناسەدانەوە رەوانەى نەخۆشخانەکان کران، لەدهۆکیش جەوەکە ساف و بێ کێشەیە.
خۆڵبارین نزیکەى 500 کەسى رەوانەى نەخۆشخانە کردووە
جاریکى دیکە ژمارەیەک لە پزیشکانى دانەمەزراو گردبوونەوە و داواى دامەزراندن دەکەن.
پزیشکانى دانەمەزراو گردبوونەوە
لە سلێمانى کۆمپانیاکانى بوارى دەرهێنانى ئیقامە تینیان بۆهاتووە و وەکخۆیان دەڵێن، لە لێوارى مایەپوچوون نزیکبوونەتەوە.