ئاگری گرتبوو

140 کەس لە هۆتێلێکی کەربەلا رزگارکران

964+

محەمەد فاتیح

رووداوەکانی ئاگر ئەم ماوەیە لە کوردستان و عێراق زیادیکردووە و ئەمڕۆش ئاگر لە هۆتێلێکی کەربەلا کەوتەوە و 140 کەس رزگارکران.

ئەو هۆتێلەی ئاگری لێکەوتەوە ناوی رەحمەیە و دەکەوێتە شەقامی قیبلەی ئیمام حسێن لە کەربەلا، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ناوچەکەش دەڵێت، دوای ئاگركەوتنەوەكە تیمەكانیان لە شوێنی رووداوەكە ئامادەبوون و 140 كەسیان رزگاركردووە و تەنیا زیانی مادی هەبووە و ئاگرەكەش كۆنتڕۆڵكراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئاگرەکە لە ژوورێکی هۆتێلەکەوە سەرچاوەی گرتووە و دواتر دوکەڵێکی زۆری بڵاوکردووەتەوە .

ناو بەناوە لە شاری كەربەلا ئاگر لە باڵەخانەكان دەكەوێتەوە و دواترینیان مانگی رابردوو ئاگرێكی گەورە لەناو هۆتێل شەمس لەناوەڕاست شارەكە هەڵگیرسا و تیمەكانی بەرگری شارستانی ئامێرە بەرزكەرەوەكانیان بەكارهێنا بۆ كوژاندنەوەی. چونكە ئاگرەكە گەیشتە نهۆمەكانی سەرەوە.