80 دۆلاری لێبووەتەوە 

نرخی زێڕ لە چاو دوێنێدا دابەزی 

964+

توانا نەقی

نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ لە چاو دوێنێدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بۆ هەر ئۆنسەیەک 80 دۆلاری لێبووتەوە، بەڵام نرخەکەی هەر گرانە لە چاو ماوەکانی پێشوودا.

لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ یەک ئۆنسەى زێڕ گەیشتووە بە 3306 دۆلار، لە کاتێکد دوێنێ ئۆنسەی بە 3386 دۆلار بووە.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیاریى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 800 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 733 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 700 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 600 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.