کەرکوک

 کەسێکى تر بە تاى خوێنەبەربوون گیانى لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

بەیانى ئەمڕۆ، کەسێکى تر لە کەرکوک بە تاى خوێبەربوون گیانى لەدەستدا، ئەوەش دواى ئەوەى دوو رۆژ لەمەوبەر کەسێکى تر بە هەمان هۆکار، وەک یەکەم حاڵەت لەمساڵدا، گیانى لەدەستدا.

سەرچاوەیەکى پزیشکی لە نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری بە 964ـی وت،” کاتژمێر 7ـى بەیانى ئەمڕۆ، کارمەندێکى نەخۆشخانەى فێرکارى دواى توشبوونى بە تاى خوێنبەربوون گیانى لەدەستدا”.

ئاشکراشى کرد، ئەو کارمەندەى گیانى لەدەستداوە، پەرستار بووە، بەڵام بەهۆى نزیکبوونى لە نەخۆشەکان حاڵەتەکەى توشبووە.

وەک ئەوەى باسى دەکات، پێنجشەممەى رابردوو، پشکنینى بۆ کرا و دەرکەوت کە تووشى تای خوینبەربوون بووە، هەرچەندە چارەسەرى پێویستى بۆکرا، بەڵام بەهۆى قورسى خوێنبەربوونەکەى گیانى لەدەستدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێنجشەممەى رابردوو، هاوڵاتییەکى تەمەن 30 ساڵى کەرکوک کە پیشەى گۆشتفرۆش بووە، بەهۆى توشبوون بە تاى خوێنبەربوون، گیانى لەدەستدا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تاى خوێنبەربوون چییە و چۆن خۆمانى لێ دەپارێزین؟

تاى خوێنبەربوون چییە و چۆن خۆمانى لێ دەپارێزین؟