لە خانەقین
هیچ کەسێکی تەمەن خوار 18 ساڵ بۆی نییە بچێتە گازینۆ و کافتریاکان
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
درەنگانی دوێنێ شەو پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەشێک لە گازینۆکانی خانەقینیان بەسەرکردەوە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی گەنجانی خوار تەمەن 18ساڵ و چەند رێکارێکی تر.
عەقید محەمەد فازڵ بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی خانەقین بە 964ـی وت، هەڵمەتەکە سەرجەم هەڵمەتەکە سەرجەم گازینۆکان و شوێنەکانی نێرگەلەکێشان دەگرێتەوە، هەرکەسێک تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بێت دەستگیر دەکرێت و بەڵێننامە بە کەسوکاریان پڕدەکەنەوە و پاش ئەوە ئازاد دەکرێن.
عومەر عامر خاوەن گازینۆیەکە لە خانەقین بە 964ـی وت، “ئەم رێنماییانە لە مێژە پێماندراوە و لە دوێنێ شەوەوە بە کرداری پۆلیس گازینۆکەمی بەسەرکردەوە و پشکنین بۆ سەرجەم نێرگەلەکانمان کراوە و لە ئەگەری قبوڵکردنی هاتنە ژورەوەی کەسانی خوار 18 ساڵیش ئاگادارکراینەوەکە سزای لەسەر دەەبێت”.
درەنگانی دوێنێ شەو کۆمەڵێک لەو مێردمنداڵانە لە پۆلیسی خانەقین ئازادکران پاش ئەوەی کەسوکاریان لەوێ ئامادەبوون و و بەڵێننامەیان پێ پڕکرانەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی