دیمەنی ئەرشیفی حاجیانی کورد لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی حەجدا _ وێنە: 964
سعودیە سزا قورسەکەی راگەیاند
هەر کەسێک بە سەرپێچی حەج بکات زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار غەرامە دەکرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بە فەرمی رایگەیاند هەر کەسێک لە دوای 29.4.2025 لە سعودیە بمێنێتەوە بە سەرپێچیکار هەژمار دەکرێت و سزا دەدرێت، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستانیش دەڵێت، ئەمساڵ سعودیە رێككارەكانی توند كردووە.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاندووە ئەوانەی ئێستا لە گەشتی عومرەن، دەبێت بەر لە کۆتایی مانگ بگەڕێنەوە و بە پێچەوانەوە رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە و هەر کەس و کۆمپانیا و دامەزراوەیەک خۆی بهێڵێتەوە، سزا دەدرێت بە بڕە پارەیەک کە دەگاتە 100 هەزار ریالی سعودی، کە دەکاتە زیاتر لە 26 هەزار دۆلار،
یەک ملیۆن و 159 هەزار گەشتیار لە حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە
كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 8.4.2025 بە 964ی وت، سعودیە ئەمساڵ رێککاری توندی گرتووتە بەر بۆ رێگەگرتن لە حەجی نایاسایی و پێش چەند رۆژێکیش هەموو ڤیزایەکی راگرت، تا دوای پرۆسەی حەجی ئەمساڵ.
لە هەرێمی كوردستان ئامادەكار بۆ وەرزی ئەمساڵی حەح دەكرێت، خولی جۆراوجۆر بۆ حاجیان و رێنماییكارانی حەج بەڕێوەدەچێت.
ئەمساڵ زیاتر لە پێنج هەزار كەس ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەڕاوەتەوە.
حەج و عومرە
دوو هاوسەر دوعا بۆ 964 دەكەن
هەشت ساڵ بوو چاوەڕێی حەج بوون و ئاواتەكەیان هاتەدی
سبەی حاجییانی كوردستانیش بەڕێدەكەون
یەكەم كاروانی حاجییان سنووری عێراقیان بەرەو سعودیە بڕی
بانکی ناوەندی بڕیاری داوە
بە 132 هەزارەکە 20 وەرەقە بۆ حاجیان دەگۆڕنەوە
ناویان گەڕاوەتەوە و ژمارەکانیان بەردەست نیە