تەنیا بۆ ناو شار

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە لە هەولێر دیاریی کرا

964+

ژووری هەواڵ

لە هەولێر نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی سێ دیاری کرا و نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان سێ هەزار بۆ 12 هەزار و 500 دیناردایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.4.2025، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بە 964ـی راگەیاند، ئەو نرخەی کە دیاریکراوە تەنیا بۆ ناوشاری هەولێرە و بڕیارە یەکشەممەی داهاتووش بەپێی نرخی گازوایل و کاتژمێرەکانی کارکردن، نرخی کارەبای مۆلیدە لە دەرەوەی شارەکانیشدا دیاری بکرێت.

ئەوەش هاتووە، مانگی رابردوو مۆلیدەکان رۆژانە بە تێکڕا نزیکەی حەوت کاتژمێر و نیو کاریان کردووە و نرخی یەک لیتر گازوایل بە 530 دینار دیاری کراوە، بەوەش بۆ هەر کاتژمێرێک 43 دینار و نیو دەکەوێت.

نرخی کارەبای مۆلیدەکان بەم جۆرە دیاریکراوە: نرخی یەک ئەمپێر لەناو شاری هەولێر لە نێوان سێ هەزار بۆ 12 هەزار و 500 دیناردایە، ئەوەش بەپێی کاتژمێرەکانی کارکردن لە گەڕەکەکاندا دەگۆڕێت، نرخی یەک ئەمپێر لە ناو بازاڕی شاری هەولێر لە نێوان سێ هەزار بۆ چوار هەزار و 500 دیناردایە.

لە سلێمانی و هەولێر تا 18 هەزار دینار بدەن بە مۆلیدەی گە...

لە سلێمانی و هەولێر تا 18 هەزار دینار بدەن بە مۆلیدەی گەڕەکەکەتان