سنوری ماوەت لە کەشێکی بەهاریدا - وێنە: 964
پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە
ئەمڕۆ و سەینێ بەتەماى باران مەبن
964+
وریا فەتاح
کەشناسى هەرێم پێشبینییەکانى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاو کردەوە و بەو پێیەش بێت لەو ماوەیەدا، بەتەماى بارانبارین مەبن.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتى لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیکە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
هەروەک ئەوەشى خستووەتەڕوو کە رۆژی هەینى، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش بەرز سێ بۆ چوار پلەى سیلیزى بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی