ئەمڕۆ رۆژی جیهانی زمانی دایکە
964+
پەری ساڵح
زمان ناسنامە و کۆڵەکەی ژیان و مانی نەتەوەیەکە و ساڵانە لە 21ـی شوبات یادی زمانی دایک لە تەواوی گەلانی جیهان بەشێوازی جیاواز و چالاکی جۆراوجۆر دەکرێتەوە، زۆرینەی خەڵک بە 100 زمان گفتوگۆ دەکەن و زمانی کوردی لە پلەی 59یەمین زمانەکانی جیهاندایە.
مێژووی ئەمڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ شۆرشی بەنگلادیش لە ساڵی 1952 واتە رۆژهەڵاتی پاکستان بەرلە سەربەخۆیی، دواتر رێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1999 رۆژی 21 ی شوباتی ھەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیھانی زمانی دایک ناساند.
لە جیهاندا زیاتر لە شەش هەزار زمان هەیە، کە بەشێکی زۆریان بەرەو لەناوچوون دەچن، بەپێی سەرچاوەکان و ریزبەندی زمانە جیهانییەکان، لە جیهاندا 100 زمان زۆرترین خەڵک قسەیان پێدەکەن، كه تێدا زمانى كوردی له پله‌ى 59مین دێت.
ئه‌م رۆژه له لایه‌ن چین و توێژه جۆربه‌جۆره‌کانه‌وه یادی ده‌کرێته‌وه، له قوتابخانه و خوێندنگه‌کان، له په‌رتووکخانه‌کان و بنکه‌کانی چالاکیی فه‌رهه‌نگی و کۆڕ و کۆمه‌ڵی ئه‌ده‌بی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و هه‌ندێ شوێنی تر یادی دەکرێتەوە و ئەم رۆژە بەرز رادەگیرێت
.
له عێراق زمانی كوردی دووه‌م زمانی فەرمیە و له باشووری كوردستان زمانی فەرمی حكومه‌ت و خوێندنه.