دادگای فیدراڵی دەڵێت بە پێی دەستوور دەبێت بڕیارەکانیان جێبەجێ بکرێت 

یاسای لێبوردنی گشتی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای فیدراڵی داوە بە گژی یەکدا 

964+

توانا نەقی

یاسای لێبوردنی گشتی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای فیدراڵی عێراقی داوە بە گژی یەکدا و هەریەەیان سوورن لەسەر قسەی خۆیان و ئیعتراف بە بڕیاری ئەوی دیەکەیان ناکەن.

دوێنێ دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، “کارکردن بە یاسای لێبوردنی گشتی رادەگیرێت”، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەیاننامەیەکی دەرکردووەو دەڵێت، “هیچ کەس ناتوانێت کارکردن بەو یاسایە رابگرێت.”

ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵی هاتەوە دەنگ و رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، بەپێی بڕگەکانی مادەی 94ـی دەستووری  عێراق بۆ ساڵی 2005 کۆتایی پابەندکەرن وبۆ هەموو دەسەڵاتەکان و دەبێت جێبەجێ بکرێت.

دادگاکە دەشڵێت، مادام بەپێی دەستوور ئەو دەسەڵاتەیان پێدراوە دەبێت هەمووان و سەرجەم دامەزراوەکان پابەند بن پێوەی و ناچارن بە جێبەجێکردنیان.

کاردانەوەکانیش دژی راگرتنی یاسای لێبوردنی گشتی بەردەوامە و هەر ئەمڕۆ پارێزگارەکانی ئەنبار، سەڵاحەدین و نەینەوا رایانگەیاندووە، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بڕیارى دادگای فیدڕاڵی، دژی راگرتنی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی، دەوامى دامودەزگاکانیان لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە راگرتووە.

رۆژی سێشەممە 4.2.2025، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بە یەک پاکێج پەسەند کرابوون، یاساکانیش بریتین لە لێبوردنی گشتی، یاسای هەموارکردنی باری کەسێتی، هەمواری دووەمی باری کەسێتی و یاسای گێڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جێبەجێکردنی سێ یاسای راگرت

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جێبەجێکردنی سێ یاسای راگرت

ئایا یاسای لێبوردنی گشتی لە عێراق هەموار دەكرێتەوە؟

ئایا یاسای لێبوردنی گشتی لە عێراق هەموار دەكرێتەوە؟