یانەی دهۆک بۆ چوارەمجار لەسەریەک بردیەوە
964+
توانا نەقی
یانەی دهۆک راناگیرێت و لە بردنەوە یەک لە دوای یەکەکانی بەردەوامە و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خۆی گەیاندە پلەی سێیەم.
ئەمڕۆ پێنجی شوبات، یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی کەربەلا، بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی کەربەلای بردەوە.
یارییەکە لە گەڕی 15ـی خولی نایابی عێراق بوو، بەو بردنەوەیەش یانەی دهۆک لە ریزبەندی شەشەمەوە خۆی گایاندە پلەی سێیەمی ریزبەندی، دوای ئەوەی لە چوار یاری رابردوودا بەدوای یەکدا براوە بوو.
بەو بردنەوەیە، یانەی دهۆک 27ـی خاڵی کۆکردۆتەوە، حەوتەم یارییە لە کۆی 15 یاریدا براوە بێت، لە شەش یاریشدا یەکسان بووە و تەنیا دوو یاری دۆڕاوە.