وته‌بێژى پۆلیس بۆ 964:
گه‌نجه‌كه‌ى ئاكرێ دواى هه‌فته‌یه‌ك له ونبوونى به سه‌لامه‌تى دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك بوو گه‌نجێكى قه‌زاى ئاكرێ ون ببوو، پۆلیس ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆكه به سه‌لامه‌تى دۆزراوه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه ناوى جه‌لال تۆفیق محه‌مه‌د، تەمەن 30 ساڵە، دانیشتووى گوندى شه‌رمنێی سه‌ر به قه‌زاى ئاكرێیه.
عیماد حوسێن، وته‌بێژى پۆلیسی ئاكرێ بۆ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ گه‌نجه‌كه‌یان له دهۆك دۆزیوه‌ته‌وه و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ى.
وتیشی “دواى دۆزینه‌وه‌ى ده‌ركه‌وت كه گه‌نجه‌كه له ماڵه‌وه تووڕه ببوو، بۆیه ئه‌م هه‌فته‌یه له ماڵ دووركه‌وتبووه‌وه”.
له‌و رۆژه‌ى گه‌نجه‌كه ون ببوو، كه‌سوكاره‌كه‌ى لایه‌نه ئه‌منییه‌كانى قه‌زاكه، به تایبه‌تیش پۆلیسیان ئاگاداركردبووه‌وه و ئه‌وانیش به‌رده‌وام به‌دواداچوون و سۆراغیان كردبوو، تا ئه‌مڕۆ دۆزیانه‌وه.