ئۆتۆمبێلێکی زۆر گیریان خواردووە
هێشتا رێگای نێوان دەربەندیخان – سلێمانی نەکراوەتەوە
964+
توانا نەقی
بەهۆی مەقەستکردنی دوو تانکەری نەوت لە نزیک گوندی بیرکێ، رێگای دەربەندیخان – سلێمانی داخرا و قایمقامی دەربەندیخانیش دەڵێت ناتوانن رێگای ناوتاق وەک بەدیل بەکار بهێنن.
بەهۆی ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر رێگای دەربەندیخان – سلێمانی، نزیک گوندی بیرکێ رۆن رژابوو ئەمڕۆ لەگەڵ بارینی باران دوو بارهەڵگر مەقەستیان کرد و بەوهۆیەشەوە رێگاکە بەتەواوەتی داخرا.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانییان ناردووە تا رێگەگە بشوات و بە شۆفڵ ئەو خۆڵەی پێشتر رژاندبوویان پاکی بکاتەوە.
وتیشی، ئەگەر چەنێکە پارەیان بۆ رێگای ناوتاق خەرج بکردایە و قیرەکەی تەواو بووایە ئێستا ئەو هەموو ئۆتۆمبێلە گیریان نەدەخوارد و ئەو رێێگەیان بەکاردەهێنا.