11 رۆژە
حکومەتی هەرێم پشووی سەری ساڵی راگەیاند
964+
شۆڕش قادری
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەری ساڵی میلادی راگەیاند و لە 25ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.
بەپێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی كوردستان، “لە رۆژی چوارشەممەوە، 25.12.2024 تا رۆژی پێنجشەممە، 2.1.2025 لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی یەکشەممە، 5.1.2025 دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.