بۆ کۆبوونەوە

مەزڵوم عەبدى چاوەڕێى شاندى ئەنەکەسەیە

964+

وریا فەتاح

وا بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکى ئەنەکەسە سەردانى مەزڵوم عەبدى، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە، بکەن و لەگەڵى کۆببنەوە، بەڵام تائێستا شاندەکە نەگەیشتووەتە لاى عەبدى.

کۆبوونەوەکە، بە هەوڵ و نێوەندگیرى فەرەنسا و ئەمەریکایە و ئەوان هەموو تواناى خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەى کورد بە یەک شاند بچێتە دیمەشق.

هۆشەنگ دەروێش، نوێنەرى ئەنجومەنى سووریاى دیموکراتە لە هەرێمى کوردستان بە 964ـى وت،”بڕیارە و مەزڵوم عەبدى ئاگادارکراوەتەوە کە ئەمڕۆ شاندێکى ئەنەکەسە سەردانى دەکەن، بەڵام تا ئەو خولەکە شاندەکە نەگەیشتووەتە لاى”.

وتیشى،”زۆر جار وا دەڵێن کە دێن بۆ کۆبوونەوە، بەڵام نایەن”.

بە وتەى هۆشەنگ دەروێش، هەوڵى کۆبوونەوە لەسەر پێداگیرى ئەمەریکا و فەرەنسایە، ئەوان دەیانەوێت کورد بەیەک شاند و یەک پاکێج بچنە دیمەشق.

ئێستا لە سوریا هێزی زۆر هەن، بەڵام دوانیان لە هەموویان کاریگەرترن، یەکەمیان فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانە ئەوەی جاران دەستەی تەحریری شامی پێ دەوتراو ئەحمەد شەرعی تازەو ئەبو محەمەد جۆلانی جاران سەرپەرشتی دەکات، دووەمیشیان هێزەکانی سوریای دیموکراتە کە لەلایەن مەزڵوم عەبدییەوە فەرماندەیی دەکرێن، قسەو باس لەسەر ئەوەیە ئایا ئەم دوو هێزە پێک دێن بۆ بەڕێوەبردنی سوریای داهاتوو؟، بەڵام جیاواز لەوە هەوڵى فەرەنسییەکان و ئەمەریکییەکان ئەوەیە کورد بە یەک گوتارى و پاکێچجى هاوبەشەوە بچێتە دیمەشق.

ماوەیەکە نێردراوی فەرەنسا لە رۆژئاوای کوردستانە لەگەڵ هەموو هێزە جیاوازەکان بەجیا کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی قسەیەک لەسەر ئەوە بکەن چۆن بچنە دیمەشق، هۆشەنگ دەروێش دەڵێت ”قسە لەسەر ئەوە کراوە کە هەموو هێزەکان و هەموو پێکهاتەکانی باکورو خۆرهەڵاتی سوریا پێکەوە ئەنجومەنێک پێکبهێنن و بۆ دانوستان بچنە دیمەشق”.

سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) لەناو ئەو وەفدەدا دەبێت، هۆشەنگ دەڵێت ”بەڵێ دەبێت ئەوانیش هەبن، چونکە واقیعکی نوێ هاتووەتە ئاراوەو دەبێ هەموو لایەنەکان پێکەوە دانوستان بکەن و پێکەوە بچن، پەیەدەش ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێک نییە”.

ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا لە هەرێمی کوردستانن، پارتی یەکێتی دیموکراتیش لە رۆژئاوای کوردستانن، ئەم دوو هێزە هەردوکیان کوردیین، بەڵام ئەوە سیانزە ساڵ زیاترە ناکۆک و ناتەبان و پێک نایەن، بەپێی قسەی هۆشەنگ بێت کە ماوەیەک لەمەوبەریش بۆ 964 قسەى کرد، بۆ ئەم قۆناغە تازەیە ناکۆکییەکە تێدەپەڕێنن و پێکەوە دەچنە دیمەشق.

ئەگەرێکی بەهێز هەیە هەموو هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای ک...

ئەگەرێکی بەهێز هەیە هەموو هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان پێکەوە بچنە دیمەشق