تا 1ـى 1ـى 2025
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى دیمەشق گەشتە ئاسمانییەکانى راگرت
964+
وریا فەتاح
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی تا 1ـى 1ـى 2025 راگەیاند.
بەپێى بەیاننامەیەکى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق،”سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقەوە تا 1ـى 1ـى 2025 راگیراون، جگە لەو گەشتانەی کە مۆڵەتی تایبەتیان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا وەرگرتووە”.
دواى کەوتنى ئەسەد، یەکەم گەشتی تاقیکاری لە دیمەشقەوە بۆ حەلەب لە 18ـی کانوونی دووەم ئەنجامدرا.
پێشتریش دوو گەورەترین دوو فڕۆکەخانەی سوریا لە دیمەشق و حەلەب گەشتەکانیان تا 17 و 18ـى ئەم مانگە راگرت، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار دەستیان بەسەر ئەو دوو شارەدا گرت.
بڕیار بوو سبەینێ سێشەممە، 24.12.2024 گەشتەکان دەستپێبکەنەوە، بەڵام تا 1.1.2025 گەشتەکانى فڕۆکەخانەى دیمەشق تەنیا بە مۆڵەتى تایبەت دەبێت.
دواتر لە ئاگادارییەکی جیادا باس لەوە دەکرا کە فڕۆکەخانەی دیمەشق تا 24ی کانونی یەکەم خزمەتگوزاری گەشتە ئاسمانییەکان ناکات و گەشتەکانیش تەنها بە مۆڵەتی تایبەت ڕێگەیان پێدەدرێت.