فڕۆکەوانەکان چیان بەسەر هات

ئەمەریکا بە هەڵە فڕۆکەیەکى جەنگى خۆیانى خستە خوارەوە

964+

وریا فەتاح

سوپاى ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، بە هەڵە یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانى خۆیان لە دەریاى سور خستووەتە خوارەوە، هەردوو فڕۆکەوانەکەش رزگاریان بووە.

ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز بڵاوى کردووەتەوە، کەشتیی جەنگی یوو ئێس ئێس گێتیسبێرگ بە هەڵە تەقەی لە فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F18 کردووەو پێکاویەتى.

لەبارەى چارەنوسى فڕۆکەوانەکانیش، رۆیتەرز لە زارى فەرماندەى ناوەندى ئەمەریکاوە بڵاوى کردووەتەوە کە هەردوو فڕۆکەوانەکە سەلامەتن و یەکێکیان بە سوکى بریندار بووە.

پتر لە ساڵێکە لە سنوورى دەریاى سور، هێزە دەریاییەکانى ئەمەریکا چالاکى ئەنجام دەدەن و ناوە ناوە رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ حوسییەکانى یەمەن روودەدات.

حەماس ڤیدیۆی دوو بارمتەی بڵاوکردەوە و حوسییەکان کەشتی...

حەماس ڤیدیۆی دوو بارمتەی بڵاوکردەوە و حوسییەکان کەشتیەکی نەوت هەڵگریان کردە ئامانج