هەر چوار پارچە بەشدارن

 شەشەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی چەمچەماڵ ئەنجام دەدەرێت 

964+

توانا نەقی

بە بەشداری چەندین گرپی شانۆیی لە شار و قەزاو ناحیەکانەوە و لە پارچەکانی دیکەی کوردستانەوە بڕیارە شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆیی چەمچەماڵ ئەنجام بدرێت.

بە قسەی رۆشبیری چەمچەماڵ هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون و لە مانگی داهاتوو رەنگە فێستیڤاڵ بە بەشداری چەندین گرپی شانۆیی دەست پێبکات.

ئیدریس شەوکەت بەڕێوەبەری رۆشنبیری چەمچەماڵ بە 964ـی وت، فێستیڤاڵەکە زیاتر لە 15 نمایش لە خۆ دەگرێت کە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و ئیشێکیش لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق وەردەگرن لەگەڵ شەش کاری شانۆیی لە سێ پارچەکەی دیکەی کوردستان.

وتیشی، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و لە دوو هۆڵ شانۆکان نمایش دەکرێن.

سەبارەت بە مەرجی وەرگرتنی کارە شانۆییەکان بەڕێوەبەری رۆشنبیری ئاماژەی بەوەکرد، هەر کارێک لە فێستیڤاڵی ناوخۆیی پێشتر بەشداری کردبێت ئەوە ئەوان بۆ ئەم فێستیڤاڵە وەری ناگرنەوە.

هەرچەندە ئاماژەی بە بودجەکە نەکرد بەڵام ئیدریس شەوکەت دەڵێت پارەیان بۆ تەرخان کردووە و ئەگەر هیچ پێشهاتێک دروست نەبێت لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو فێستیڤاڵەکە ئەنجامدەدەن.

کەرکوک لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام هەمووانی کۆکردەوە

کەرکوک لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام هەمووانی کۆکردەوە