ئیتر دۆخەکە مەترسیدارنییە
هۆشداری تسونامیەکەی کالیفۆرنیا هەڵوەشایەوە
964+
ژێوار خدر
دوێنێ پێنجشەممە 5.12.2024، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.0 پلە لە کەناراوەکانی نزیک ناوچەی هومبۆڵتی لە باکووری کالیفۆرنیا روویدا.
USGS، ئۆفیسی خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکانی کالیفۆرنیا رایگەیاند، بومەلەرزکە سەرەتا گوڕەکەی بە 6.6 پلە مەزەندە کرابوو، لە سانفرانسیسکۆ، ساکرامنتۆ و بەشێک لە ئۆریگۆن هەستی پێکرا.
لەدوای روودانی بومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی درا، چونکە کاریگەری لەسەر ناوچە کەنارییەکانی داڤێنپۆرت لە کالیفۆرنیا تا باشووری ئۆریگۆن هەبوو، هەر ئەوکاتە ئامۆژگاری دانیشتووان کرا کە بچنە ناو شارەکان و خۆیان لە کەناراوەکان بەدوور بگرن، بەڵام پێچەوانەی پێشبینییەکان دوای ماوەیەک لە روودانی بومەلەرزەکە هیچ تسونامییەک رووینەدا و دوای چەند کاتژمێرێک هۆشدارییەکە هەڵگیرا. دەسەڵاتدارانیش بەردەوامن لە چاودێریکردنی دۆخەکە و تاوەکو ئێستاش هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.